به‌فر بوون
ده‌یان که‌ڕه خۆشتره له ڕوبارێکی ڕوو له مه‌رگ
به‌فر بوون
سه‌دان که‌ڕه خۆشتره له هه‌وڵ دانێکی بێ هۆ بۆ بوون ...
کاتژمێر 8 بوو ، پێم خۆش بوو بڕۆم بۆ چاخانه‌یه‌ک و نێرگه‌له‌یه‌ک بخۆم ، به‌ڵام مانگی ڕه‌مه‌زان بوو و ئه‌شێ (1) تا بانگی ئێواره بووه‌ستامایه ، جێیه‌کم نه‌بوو که بڕۆم ، ناچار سه‌رم کرد به قاوه‌خانه‌یه‌کدا ، ئه‌گه‌ر بڵێم هیچ کات ئه‌و قاوه‌خانه هێنده بنیامی تیا نه‌بووه درۆ ناکه‌م ... 10 ده‌قه‌یه‌کی مابوو بۆ بانگی مه‌غریب ، گشتی هاواریان ده‌کرد له قاوه‌چیه‌که نێرگه‌له‌که‌م کوااا؟؟؟ 5 ده‌قه به بانگ به خۆمۆ ئه‌بووین به 60 مه‌لوول که به کزییه‌کی بێ وێنه چاومان بڕیبووه نێرگه‌له‌که‌مان و ده‌نگمان لێ ده‌ر نه‌ده‌هات ، گشتی چاوه‌ڕوان بووین ...چاوه‌ڕوانی خۆشترین ده‌نگێک که ئه‌و کاته گه‌ییشت به گوێمان: ده‌نگی مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ی لای قاوه‌خانه‌که ... که وتی الله اکبر ، قاوه‌خانه چوو به ئاسمانگا ... ده‌نگی قووڵ قوڵی نێرگه‌له یه‌کسه‌ر زاڵ بووبوو به سه‌ر ده‌نگی مامۆستادا ...
(1) : یاسای ئه‌م وڵاته ده‌ڵێت :"له ڕه‌مه‌زان نه‌که‌ی شت بخۆی" ...
هه‌ناسه‌کانم ماوه‌یه‌که ته‌نیا بۆنی مه‌رگ ده‌ده‌ن
ڕۆژه‌کان ماوه‌یه‌که لێم تۆراون و
درگای ژوره‌که‌م له هه‌رچی ڕووناکیه داخستوه
منم و تۆ
ئه‌ی شه‌وی بێ مانگه‌شه‌و
تۆش لێم مه‌ڕه‌نجێ
بێ تۆیی زیندوم ده‌کاته‌وه
نامه‌وێت هه‌نگاوه‌کانم وه‌ک هه‌ناسه‌م ئاوێته‌ی ئه‌و دووکه‌ڵه پیسه بن
نامه‌وێ ڕۆژ بێت و له باوه‌شم بگرێت
من له هه‌رچی هه‌تاوه بێزارم
ماوه‌یه‌که که ده‌گه‌مه سه‌ر چوارڕایه‌ک ده‌بینم چرا سووره ! ده‌بێت بۆ یه‌ک جاریش له به‌ر ده‌م درگای یاسا لاچم و بچمه ژوورێ ، بۆ یه‌ک جار یاساکه ده‌شکێنم و ئیتر ته‌واو ... ئه‌گه‌ر به‌خت له گه‌لم بێت ، چرای سوور له سه‌ر ڕێگام نامێنێ ...
ڕۆژانه خه‌ڵکانێک ده‌بینم که خۆیان له هه‌ر شتێک که زیانێکی تێدا بێت دوور ده‌خه‌نه‌وه ، که‌سانێک که ته‌نیا ده‌یانه‌وێت زۆرتر و زۆرتر چێژ له زیندوو بوونی خۆیان ببه‌ن ، هێنده هۆی مان لایان زۆره که ترسێکی گه‌وره یه‌کسه‌ر مێشکیان ده‌گرێته به‌ر:"مردن" . ژیان لایان گه‌وره‌ترین وشه‌یه و ئاسمان شینترین شینایی ! هه‌ر بۆیه ئێستا نایانه‌وێت بمرن ! ده‌که‌ونه ڕاوێژکه و ته‌واوی وزه‌ی خۆیان داده‌نێن بۆ گه‌ڕان به دوای ڕێگاکانی "زۆرتر بوون" ... له گۆڤاره‌کان بگره هه‌تا سه‌ته‌لایت و ئینتێرنێت و پزیشکه‌کان یارمه‌تی ده‌گرن . وه‌رزش ده‌که‌ن ، ده‌ڕۆن به دوای ڕێگاکانی سه‌رکه‌وتن ، جگه‌ره ناکێشن ، شه‌وان زوو ده‌خه‌ون و ده‌مه‌و به‌یان هه‌ڵده‌ستن ، نانی به‌یانی ده‌خۆن ،... هه‌ست ده‌که‌ن هه‌نگاو به هه‌نگاو له مه‌رگ دوورتر و دوورتر ده‌بنه‌وه ! قه‌تیش له من و هه‌سته‌کانم تێ ناگه‌ن ، بۆیان هێنده نامۆم که پێیان خۆشه نه‌مناسن و نه‌مانم به چاوی خۆیان نه‌بینن ! نامۆیی من له بڕێکیانیش ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ چاکتر ناسینی خۆیان و خودای خۆیان ! ڕۆشتن و قه‌ت نه‌گه‌شتن لایان مانایه‌کی نیه ! هیچ کات ناتوانن تێ بگه‌ن که من چۆن له‌گه‌ل نه‌گه‌شتن ڕاهاتووم ...منیش هه‌سته‌کانم یه‌ک یه‌ک ده‌مرن و نه‌بوونیان ئیتر ئازارم نادات ... لێره هیچ چرایه‌ک تینی ئه‌وه‌ی نیه شه‌وه‌کانم ڕووناک کات ! جا با شه‌و و ڕۆژ به دوای هۆیه‌ک بۆ بوون بگه‌ڕێم! ئاسمانیش با قه‌پ کاته ناخم و خوێنم هه‌ڵمژێت ... نه هاوارێک ده‌بیستم نه چپه‌ی باڵنده‌یه‌ک به گوێی گوڵێکدا ! ته‌نیا یه‌ک پرسیار له نێو مێشکمایه ، پرسیارێک که هیچ کات ئه‌وان له خۆیان ناپرسن ، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه : ئایا تفه‌نگێک ده‌توانێت من و خۆم و نامۆیی بۆ هه‌میشه ڕزگار کات؟!!!