چاوەڕوانی
نازانم بۆ هێندە لە چاوەڕوانی بێزارم
چاوەڕوانی پڵتۆكێك لێ نێو دونیایەكی دی
چاوەڕوانی بزەیەك لە سەر لێوێكی دی
یان چاوەڕوانی تێگەییشتن لە خەونەكانت لە ژێر ئاسمانێكی دی
هەمووی قۆڕە ، قۆڕ
بۆ؟ منیش نازانم
بەڵام لام وایە قۆڕترین شتی نێو ئەم دونیا كاولە چاوەڕوانیە
چاوەڕوانی شۆڕشێك ، گۆڕانكاریەك یان وەڵامێک
هەمووی قۆڕە ، قۆڕ
قۆڕتر لە چاوەڕوانی بەهەشت و جەهەنەم
هێندە قۆڕ كە چەند شەو خەوی شەوانم كۆچ دەكات و هەرچی دەكەم بۆ چركەیەكیش ناگەڕێنەوە وڵاتەكەم
+ نوشته شده در Mon 27 Apr 2009 ساعت توسط دغ پغ
|
ئەزانم كە پڵتۆكێك بەسە بۆ رووخاندنی ئەم دڵەم