من و ئاسمان
ویستم ئیتر نەنووسم و وەك ئەم ئاسمانە بێ دەنگە ، بە نیگایەك یان گریانێك خەمی خۆم دەڕبڕم ، نەنووسم و لە مەیخانەی ئەم جیهانه پڕ ئازارە دانیشم و پەیك لە دوای پەیك زامەكان و خەمەكان بنۆشم و كاتێك سەرخۆشی سەرخۆشبووم سەیری ئاسمانێك كەم كە وا دیارە ئەویش چاوی بڕیوەتە من !!
بەڵام هەرچێكم كرد و هەرچی دەكەم باشتر تێ دەگەم كە من و ئاسمان هیچمان وەك یەك نییە
نە هۆی گریانمان ، نە دونیامان ، تەنانەت ڕوانینیشمان بۆ یەك وەك یەك نیە !!
كەوای لێ هات بڕیاڕم دا من بۆ دونیای خۆم بنووسم و ئەویش با هەر بەو نیگا ڵێڵ و بێ بەزەییانەیە دەستەو ئەژنۆ لە سەر تەختەكەی دابنیشێت و سەیرم كات
حەی حەی !!! سەیرم كات؟! جا بیتوانیایە سەیری من كات ڕۆژگاری ئاوای لێ دەهات؟
ئەگەر ئەم دونیا پڕ لە بەرابەرییەی بدیبایە ئایا بۆ یەك چركەش دەیتوانی فرمێسكەكانی ڕاگرێت و لە فرمێسكەكانی لافاوێك دونیا نەگرێتە بەر؟
نە نامبینێت ، هێزی بینینمی نییە
كە واتە ئەی پێنووسەكەم (ئەی كی بۆردەكەم!) بنووسە كە ئاسمان كوێرە و نامانبینێت!!
+ نوشته شده در Sat 26 Sep 2009 ساعت توسط دغ پغ
|
ئەزانم كە پڵتۆكێك بەسە بۆ رووخاندنی ئەم دڵەم