مان و نه‌مان یان نه‌مان و نه‌مان...
مان و هه‌ڵبژاردنی بێ‌ده‌نگیه‌کی کوشه‌نده یان نه‌مان و مردن له گه‌ڵ ده‌نگێک که ته‌نیا خۆم هێزی بیستنیم ده‌بێت ؟ ژیان له ژێر ئاسمانێکی ڕه‌ش یان هه‌ڵبژاردنی ئاسمانێکی شین که هی من نیه! ڕۆژگار و ساڵان له به‌ر درگای یاسا مانه‌وه و نه‌چوونه ژوور یان چوونه ژوور و دیتنی درگایه‌کی تر و پاسه‌وانێکی تر له‌و دیو درگا ؟ تێپه‌ڕ کردنی ئه‌م شه‌وه که وا دیاره دووپات کراوه‌ی ته‌واوی شه‌وانی پێشووه یان گۆڕانێک و دووباره شه‌وێکی هیچ ؟ خه‌می سووتاندنی کچێکی نازدار و بێ‌نازی شاره‌که‌م یان کۆڵه خه‌می ئاگر گرتنی کچانی وڵاته‌که‌م ؟ نۆشینی شه‌رابێکی تاڵ له نێو دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌یه‌ک یان هه‌ڵمژینی دووکه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌کی پیس له نێو سه‌رخۆشی ئه‌و شه‌رابه تاڵه؟
هه‌موویان گوون ...
+ نوشته شده در Fri 5 Nov 2010 ساعت توسط دغ پغ
|
ئەزانم كە پڵتۆكێك بەسە بۆ رووخاندنی ئەم دڵەم