نامه‌وێت زیندوو ببمهوا...
نازانم شایه‌د مردن ته‌نیا شتێک بێت که ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو ئازاره له سه‌ر ڕۆحم و له سه‌ر گیانم لابات ، شایه‌د ئه‌گه‌ر مه‌رگ ته‌واو بوونێک بێت ، ته‌واو بوونی ته‌واوی ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که به هیچ شێوه‌یه‌ک نایانه‌وێت ته‌واو بن ... بڕێک جار که ده‌بیسم و ده‌ڵێن دوای مه‌رگ دونیایه‌کی تر ده‌ست پێ ده‌کات ، موچڕکه ته‌واوی گیانم ده‌گرێته به‌ر ... لای خۆم ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه ڕاست بێ خه‌مه‌کان قه‌ت کۆتایی نایه‌ن ، چاکی چاک ده‌زانم که ئه‌گه‌ر مردم و نه‌مردم! له به‌ر ده‌م دادگای خودا ڕاده‌وستم و ده‌ڵێم : نه بۆ چوونه نێو ئه‌و دونیا پرسیاروو لێ کردم نه بۆ ئه‌م دونیا... که واته نامه‌وێت لێره‌ش بمێنم ، ئه‌گه‌ر موجازاتم ده‌که‌یت خۆم باش ده‌زانم تاقه گوناهم چی بووه ، پێشه‌ل کردنی گوڵه ژاڵه‌یه‌ک ، که واته هه‌زار جار له سێداره‌م به‌و دوای ئه‌و له ناوم به ، ناتوانم تا هه‌تا هه‌تایه‌ک له گه‌ل ئه‌م تاوانه‌م بژیم... له گه‌ل ئه‌و ناوانه، له گه‌ل ئه‌و شتانه یان له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆرانیه خۆشه که نۆت به نۆتیان به سه‌ر جه‌رگه سووتاوه‌که‌م خوێ ده‌ڕێژنێت...
ئەزانم كە پڵتۆكێك بەسە بۆ رووخاندنی ئەم دڵەم