نازانم خۆم دەڕۆم یان كەسێك بە ڕێم دەكات ، نازانم خۆمم یان كەسێكی دی ، ئێستاش بۆم دەرنەكەوت كە بۆچ دەبێ ئەو خاڵانە یەك یەك بە دەست بێنم و دووبارە بۆ خاڵێكی گەورەتر هەوڵ بەم ، خۆم دەزانم بەڵام هەست دەكەم كەس پێم نازانێت كە خاڵ لە دوای خاڵ گەورەتر دەبم ، تەنیا شتێك كە دەزانم ئەوەیە كۆتاییەكی بچوك ئەبێتە هۆی سەر لە نوێ لە دایك بوونم ، لە دایك بوونێكی و ژیانێكی كورتی دوبارە، ژیانێك لە نێو تەنیاییەكی بێ وێنە ، ژیانێك كە خاڵەكان تەنیا هۆی مانەوەن ، تەنیا هۆ