دڵم زۆر خۆشه!!!
دڵم به زۆر شت خۆش ده‌که‌م ... زۆر شت که وا دیاره نین ، شتانێک که ڕه‌نگه ته‌نیا خه‌یاڵیان له نێو دونیای ڕاسته‌قینه‌م هه‌ن( جا توخوا شتێک نه‌بێت ، ئیتر نیه! جا خه‌یاڵی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی؟!) دڵ خۆشم به‌وه‌ی له نێو دونیای ئه‌وێک جێگایه‌کی هه‌رچه‌ند بچووکم هه‌یه(ئه‌رێ گیان خۆت!) ... دڵ خۆشم به‌وه‌ی که هه‌م (ڕه‌نگه ئه‌م دانه‌یان ته‌نیا دروست کراوی مێشکی خۆمه ...)کاتێک ده‌ڕۆمه ناو که‌سانێک که چاک ده‌یانناسم ... هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وانیش لێم تێ ده‌گه‌ن ، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ یه‌ک چرکه‌ش که‌سیان هه‌ست به بوونی منیان نه‌کردبێت ... دڵ خۆشم به‌وه‌ی ماوه‌یه‌که ،هه‌رچه‌ند کورت ، ده‌نگی دونیای ده‌ره‌وه نابیستم ، دڵ خۆشم به هێدفۆنه‌که‌م و ده‌نگی ئه‌و هه‌موو گۆرانیبێژه که ڕه‌نگه هیچکامیان زۆرتر له یه‌ک به‌یتی شێعره‌کانیان بۆ من نابێت ... دڵ خۆش کردن به‌م شتانه سه‌خت نیه ، به‌ڵام زانینی ئه‌وه‌ی که ته‌نیا دڵ خۆشیه‌کانم هه‌ر ئه‌مانه‌ن زۆر سه‌خته ...
ئەزانم كە پڵتۆكێك بەسە بۆ رووخاندنی ئەم دڵەم