نەورۆز

هەر جار باسی نوێ بوونەوە دەكرێت نەورۆز دەستی بەرز دەكات و دەڵێت دونیا چاوەڕوان بە با بتگۆڕم ، بەڵام چەندین ساڵە نە دونیامانی گۆڕاوە نە خۆمان ، نەورۆز بۆمان تەنیا بزەیەكە لە نێو دەستەیەكی هەڵپەڕكێ و لە دەوری ئاگرێكی زیندوو . . وتیان با ئەم نەورۆزە هەر چی خەمە لە بیر بەرین و بە بای دەین ، پێم بڵێ چەند نەورۆزی تر خەمەكان كۆتایی پێ دێت؟؟ پێم بڵێ چەند نەورۆزی تر ژمارەی باوكانی شەرمەسار لە منداڵە خشپیلانەكانیان لە بەر نەبوونی جەژنانە دەگاتە سفر ؟؟ پێم بڵێن چەند نەورۆزی تر گڕی ئاگری نەورۆزمان ئاوێتەی ئەندامی كچێكی بێ نازی ئەم شارە نابێت تا لە نێوان بەڵێ بۆ باوك و برا و نە بۆ نەمان ، سووتان هەڵبژێرێت؟؟ تەنانەت پێم بڵێ كام نەورۆز لەم وڵاتەم هیچ منداڵێك بە برسیەتی سەر نانێتە سەر باڵنجەكەی؟؟ ئەم پرسیارانە و هەزاران پرسیاری تر نازانم بۆ ناهێڵن دڵم نوێ بێتەوا ؟!....... نەورۆزتان پیرۆز
ئەزانم كە پڵتۆكێك بەسە بۆ رووخاندنی ئەم دڵەم